یەکینەکانی سەر بە سوپای سووریا لە سەر خاڵە سنووریەکان جێگیر بوون

بەشی سووریا- وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا لە سەر سنووری عەفرین جێگیر بوون، بەم حاڵەشەوە پێویستمان بە یارمەتیی ئەرتەشی سووریا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕویتێرزدا ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا لە سەر سنووری عەفرین جێگیر بوون، بەڵام پێویستمان بە یارمەتیی ئەرتەشی سووریاش هەیە.

نووری مەحموود لەو بارەیەوە دەڵێت: لە دژی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سوپای تورکیا کە بە نیازن بەشێک لە خاکی سووریا داگیر بکەن، لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سووریادا ڕێکەوتنێک ئەنجام درا.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا ٢ ڕۆژە یەکینەیێک لە هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا خۆیان گەیاندە هەرێمی عەفرین و ئەمڕۆش ژمارێکی دیکە لەو هێزە لە سەر سنووری عەفرین جێگیر بوون.

ئەو هێزانەی کە پێشتر هاتبوون لە خاڵە سنورییەکانی جندرێس و ڕاجو جێگیر بوونە، ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەرتەشی سووریا هێشتاکە بۆ عەفرین نەچوونە و ئەگەر ئەوە ڕوو بدات و تورکیا پاشەکشە بە هێزەکانی نەکات ئەگەری هەڵسانی شەڕی ڕووبەڕوو لە نێوان دوو وڵاتدا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11824

Your Comment

You are replying to: .
captcha