به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بوزداغ وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرد به هاوپه‌یمانێتیی نهێنیی نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وتی: هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو حیزبه شه‌فاف کار بکه‌ن و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێکیان هێناوه ئاشکرای بکه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ش حه‌ز ده‌که‌ن بچنه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه با بچنه ڕیزیانه‌وه و جه‌ماوه‌ری تورکیا به ئازادانه ده‌ست بداته هه‌ڵبژاردن.
جێگری به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانه‌که‌یدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ڕوانگه‌ی ئه‌و حیزبه زیاترین لێکچوون و هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌یه و یه‌کسان بوونی ئه‌و دوو حیزبه‌ش شتێکی ئاسایییه.
ناوبراو زیادی کرد: جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل به ئاشکرا ڕای­گه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نیسابی یاسایی تۆمار بکات ده‌نگی داوه به‌و حیزبه. ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانێتییه‌که به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن له ئه‌خلاق نزیک ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ش ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت هه‌موان ده‌زانن که ئه‌و دوو حیزبه شان به شانی یه‌کتر ده‌جووڵێنه‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌ڤزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment