پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ نه‌گه‌یشتن به‌ ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگ ڕزگار بوو

به‌شی تورکیا- به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 20ی ڕێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیی نێوان پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، وه‌ده‌ست هێنانی سه‌دا 10ی ده‌نگ له‌لایه‌ن هه‌ر پارتێکه‌وه‌ به‌و مانایه‌ ده‌بێت که‌ ئه‌و پارته‌ ڕێژه‌ی پێویستی مسۆگه‌ر کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوپه‌یمانیی جه‌ماوه‌ری نێوان پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا بریتییه‌ له‌ 26 ماده‌ و له‌ په‌رله‌مانی تورکیا نێوان ئه‌و دوو پارته‌ واژۆ کراوه‌ و هه‌ندێک له‌ ماده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ سه‌رنجی سیاسه‌توانانی ڕاکێشاوه‌. ئه‌وه‌ش ماده‌یێکه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا ڕێگای ڕزگار بوونی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیایه‌ له‌ مانه‌وه‌ی پارته‌که‌ له‌ ژێر ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 20 و 21ی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م سه‌تا 10ی ده‌نگ له‌لایه‌ن پارته‌ هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه‌ به‌ واتای مسۆگه‌ر بوونی ڕێژه‌ی پێویستی هه‌موو پارته‌کانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو پارته‌کانی هاوپه‌یمانییه‌که‌ ڕێ ده‌به‌نه‌ په‌رله‌مان و بۆ دابه‌ش کردنی کورسی کۆی ده‌نگه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕه‌چاو ده‌کرێت.

که‌واته‌ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست که‌ له‌ ساڵی 2016وه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگی ڕووی له‌ خوارهاتن کردوووه‌ و به‌پێی هه‌موو ڕاپرسییه‌کان ڕێژه‌ی سه‌تا 10 مسۆگه‌ر ناکات ده‌توانێ به‌ هۆی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاکپارتییه‌وه‌ له‌م کێشه‌یه‌ ڕزگاری ببێت و جارێکی دیکه‌ش ڕێگای په‌رله‌مانی تورکیا بگرێته‌به‌ر.

دیاره‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی باش ده‌یزانی چیدی به‌ ته‌نیا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیادا کارێکی له‌ده‌ست نایێت و هه‌مبه‌ر پشتیوانیی ته‌واو له‌ ڕیفراندۆم و سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی تورکیا پاش ڕیفراندۆمی ده‌ستوور و گرینگتر له‌وانه‌ش پشتیوانی له‌ ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی 2019 جارێکی دیکه‌ ده‌توانێت به‌ نووسینی ماده‌ی 20 ئاماده‌بوون له‌ په‌رله‌مانی تورکیا بۆ پارته‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11813

Your Comment

You are replying to: .
captcha