به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی کوردی سووریا ڕه‌خنه‌ی توند له سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا دژ به کورده‌کانی سووریا ده‌گرێت و مۆسکۆ به تاوانبار ده‌زانێت له تێکڕای ڕووداوه‌کان له ناوچه‌ی باکووری سووریا له‌وان عه‌فرین.
فه‌وزا یووسف سه‌رۆکی شاندی جێبه‌جێکاری فیدراسیۆنی باکووری سووریا که به‌رپرسی ئیداره‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانیشه سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به ماڵپه‌ڕی میدل ئیست ئای ده‌ڵێت: "ڕووسیا له سه‌ر تێکڕای ئه‌م یارییانه بڕیار ده‌دات."
ناوبراو وتیشی: "ماوه‌یێکی زۆره ڕووسیا له سووریا ئه‌و یارییانه ئه‌نجام ده‌دات؛ ئه‌وان به به‌کارهێنانی کارتی کورده‌کان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر تورکیا و به به‌کارهێنانی کارتی تورکیا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر کورده‌کان."
میدل ئیست ئای له زاری هه‌ندێک له به‌رپرسانی کورده‌کانی سووریاوه ده‌نووسێت: ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات ڕێککه‌وتنی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ ناردنی هێزی ده‌وڵه‌تی بۆ عه‌فرین له‌پێناو به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی تورکیا بشێوێنێت. ئه‌وان ڕایانگهیاندوووه ڕووسیا ته‌نیا بیر له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له سووریا ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment