بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامە "المدی" عێراق نووسیویەتی: هەڵوێستی بەغدا- هەولێر و دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر لێک نزیک بۆتەوە و دوو لایەن لە دیدارەکانیاندا کە لە کۆنفڕانسی ئەم دوایییەی مۆنیخ ئەنجام درا لە سەر زۆر کێشەی نێوانیان ڕێککەوتوون.
ڕۆژنامەکە وتووشیەتی بەغدا و هەولێر لە سەر خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.
هەروەهاش ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: حەیدەر عەبادی گوتوویەتی پۆلیسی فیدڕاڵ بۆ ئیدارە کردنی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بێتە هەرێم و بڕیارە بەرپرسانی هەرێم ماوەی حەفتەی داهاتوو وەڵامی ئەو داوایە بدەنەوە.
Your Comment