بۆ چارە کردنی کێشەکان بەم زوووانە شاندێکی کورد سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامە "المدی" عێراق باسی سەردانێکی بەم نزیکانەی شاندی کورد بۆ بەغدا دەکات ئەوەش بە مەبەستی چارە کردنی یەکجاریی کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامە "المدی" عێراق نووسیویەتی: هەڵوێستی بەغدا- هەولێر و دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر لێک نزیک بۆتەوە و دوو لایەن لە دیدارەکانیاندا کە لە کۆنفڕانسی ئەم دوایییەی مۆنیخ ئەنجام درا لە سەر زۆر کێشەی نێوانیان ڕێککەوتوون.

ڕۆژنامەکە وتووشیەتی بەغدا و هەولێر لە سەر خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.

هەروەهاش ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: حەیدەر عەبادی گوتوویەتی پۆلیسی فیدڕاڵ بۆ ئیدارە کردنی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بێتە هەرێم و بڕیارە بەرپرسانی هەرێم ماوەی حەفتەی داهاتوو وەڵامی ئەو داوایە بدەنەوە.

News Code 11801

Your Comment

You are replying to: .
captcha