بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش دەرکرانی هەواڵی چوونی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا و بۆردومان کرانیان لە لایەن سوپای تورکیاوە و پاشەکشێ کردن یان نەکردنی ئەو هێزانە ئەمڕۆکە هەواڵی دژ بە یەکی زۆر لەو بارەیەوە بڵاو کراوەتەوە و زۆرینەی میدیا کوردییەکان هەبوونی هێزی سووری لە عەفرین پشتڕاست دەکەنەوە.
بەڵام لە لایێکی دیکەوە میدیا تورکییەکان و بەتایبەت ڕۆژنامەی ئاکشام لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە وتوویەتیانه هەبوونی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە عەفرین ڕاست نییە و ئەوەی لە عەفرین بە ناوی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریاوە جێگیر کراوە لە ڕاستید هێزی یەپەگەیە. ئەو هێزانە جلی هێزی دەوڵەتی سووریایان لە بەر کردوووە و ئاڵای دەوڵەتی سووریایان هەڵکردوووە.
میدیاکانی سەر بە تورکیا ئەو هەنگاوە بە پلانی Bی یەپەگە وەسف دەکەن کە گوایا پاش شکستی هێزی نێردراوی سووریا گرتوویانەتە بەر.
میدیا تورکییەکان دەڵێن: سەر لە بەری جووڵەی ئەو هێزەی ڕۆژی ڕابردوو وەکوو هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا بەرەو عەفرین هاتبوون لەلایەن فڕۆکەی چاودێریی تورکیاوە چاودێری کراون و ئەو هێزانە بەتەواوەتی لە عەفرین چوونەتە دەرەوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەمڕۆکە هەواڵی هاتنی کاروانی دووهەمی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا بۆ نێو کانتۆنی عەفرین بڵاو کرایەوە.
Your Comment