ڕۆژنامە ئاکشام ئیدعای کرد هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە عەفرین کشاوەتەوە

بەشی تورکیا- ڕۆژنامەی ئاکشام لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە وتوویەتی هەبوونی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە عەفرین ڕاست نییە و ئەوەی لە عەفرین بە ناوی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریاوە جێگیر کراوە لە ڕاستید هێزی یەپەگەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش دەرکرانی هەواڵی چوونی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا و بۆردومان کرانیان لە لایەن سوپای تورکیاوە و پاشەکشێ کردن یان نەکردنی ئەو هێزانە ئەمڕۆکە هەواڵی دژ بە یەکی زۆر لەو بارەیەوە بڵاو کراوەتەوە و زۆرینەی میدیا کوردییەکان هەبوونی هێزی سووری لە عەفرین پشتڕاست دەکەنەوە.

بەڵام لە لایێکی دیکەوە میدیا تورکییەکان و بەتایبەت ڕۆژنامەی ئاکشام لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە وتوویەتیانه هەبوونی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە عەفرین ڕاست نییە و ئەوەی لە عەفرین بە ناوی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریاوە جێگیر کراوە لە ڕاستید هێزی یەپەگەیە. ئەو هێزانە جلی هێزی دەوڵەتی سووریایان لە بەر کردوووە و ئاڵای دەوڵەتی سووریایان هەڵکردوووە.

میدیاکانی سەر بە تورکیا ئەو هەنگاوە بە پلانی Bی یەپەگە وەسف دەکەن کە گوایا پاش شکستی هێزی نێردراوی سووریا گرتوویانەتە بەر.

میدیا تورکییەکان دەڵێن: سەر لە بەری جووڵەی ئەو هێزەی ڕۆژی ڕابردوو وەکوو هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا بەرەو عەفرین هاتبوون لەلایەن فڕۆکەی چاودێریی تورکیاوە چاودێری کراون و ئەو هێزانە بەتەواوەتی لە عەفرین چوونەتە دەرەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەمڕۆکە هەواڵی هاتنی کاروانی دووهەمی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا بۆ نێو کانتۆنی عەفرین بڵاو کرایەوە.

News Code 11796

Your Comment

You are replying to: .
captcha