کوردپرێس:
محەمەد فەرازمەند باڵوێزی ئێران لە تورکیا بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەبارەی دیمانەیێکی ئەم دواییەی باڵوێزی ئێران لە عێراق بانگ کرا بۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.
بەپێی نووسراوی میدیا تورکییەکان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی وتەکانی ئەم دوایییەی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق داوای ڕوونکردنەوەی لە لایەنی ئێرانی کردووە.
شایەنی باسە ئیرەج مەسجدی لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو باسی ئەوەی کردبوو کە تورکیا سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق بۆیە پێویستە هێزەکانی تورکیا خاکی عێراق چۆڵ بکەن.
ڕۆژنامەی حوڕییەت نووسیویەتی: "مەسجدی تورکیای بە پێشێل کردنی سەروەریی عێراق تۆمەتبار کردووە ئەوەش لەکاتێکدایە کە تورکیا شەڕی دژبە تیرۆر دەکات. تورکیا دەڵێت ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە ئێران لە شەڕی دژبە تیرۆر لە عێراق هاوکاری ئێمە بێت نەک ئەوەی ڕووبەڕوومان ببێتەوە.
Your Comment