2 سه‌ربازی تورکیا له‌ شه‌ڕی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا کوژراون

به‌شی تورکیا- جۆنیت ئۆرهان تۆپراک، قائمقامی جوله‌مێرگ ڕای‌گه‌یاند: دوو سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌ شه‌ڕ و پێکدادانی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی "کانی ڕه‌ش"ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆنیت ئۆرهان تۆپراک، قائمقامی جوله‌مێرگ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پێکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ باکووری هه‌رێمی کوردستان و زیادی کرد: له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ناوچه‌ی کانی ڕه‌ش 2 هێزی سوپای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

قائمقامی جوله‌مێرگ له‌ درێژه‌دا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ و کوشتنی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا به‌ شێوه‌ی به‌ربڵاو سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11773

Your Comment

You are replying to: .
captcha