بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەکر بۆزداغ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند "چوونی هیزەکانی سوپای سوریا بۆ سنورەکانی عەفرین تا ئێستا پشت راست نەکراوەتەوە".
بۆزداغ کە هاوکات وتەبێژی حکوومەتی تورکیایە ئەوەشی وت "سوپای سووریا ڕووبەڕووی زەبری توند دەبێتەوە لەلایەن سوپاکەمانەوە ئەگەر بچێتە عەفرین و بیەوێت ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بکات".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە "سوپای سووریا دەچێتە سنوورەکانی عەفرین بۆ رێگری لە بەزاندنی سنوورەکەی لەلایەن تورکیاوە".
هاوکات برووسك حەسەكە وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەبارەی ئەو هەواڵەی ڕۆژی دوو شەممە تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا بڵاوی كردەوە، كە گوایە لەچەند سەعاتی داهاتوو سوپای سووریا دەچنە ناو خاكی عفرین روونكردنەوەی داوە.
وتەبێژەكەی یەپەگە لەو بارەوە ئاماژەی بەوەش داوە "تائێستا لەگەڵ حكوومەتی سووریا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ چوونی سوپای سووریا بۆ ناو عفرین و بڵاوبوونەوەیان لە سنوورەكان".
Your Comment