به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م بینایه كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و به بودجهیێكی 9/5 ملیار دۆلاری دروست بكرێت، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان دروست كردنه‌كه‌ی ساڵی 2041 به كۆتایی ده‌گات.
ئه‌م تاوه‌ره كه له 70 نهۆمدا دروست ده‌كرێت له 350 دووكان و ئۆفیسی بازرگانی و هۆتێل و خانوو پێكدێت و بڕیاریشه دیزاینه‌كه‌ی به جۆرێک بێت كه وه‌ك دارستانێک له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا بێته به‌رچاو.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه سهرهتایییهكان %90ی پێكهاته‌ی تاوه‌ره‌كه له دار ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له پۆڵا ده‌بێت و به چه‌شنێک دیزاین كراوه كه به‌رگه‌ی با و بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزیش بگرێت.
به‌ڵام كۆمپانیای بیناسازیی به‌رپرس له دروستكردنی تاوه‌ره‌كه تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه كه له كام جۆری دار بۆ دروستكردنی بینای تاوه‌ره‌كه كه‌ڵک وه‌رگرێت.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment