له‌مه‌ودوا جانتای شانت ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانت بارگاویی ده‌كاته‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دیزانه‌رێكی هۆڵه‌ندیی جانتایێكی شانی دیزاین كردوووه‌ كه‌ شاشه‌یێی وه‌رگری وزه‌ی خۆری له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ و هه‌روه‌ها باترییێكیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ و گۆڕینی ئه‌م وزه‌یه‌ بۆ ته‌زووی كاره‌با له ‌ناو جانتاكه‌دا دانراوه‌ تا به‌كارهێنه‌ر هه‌ر کاتێک پێوستی به‌ بارگاوی كردنی ئامێره‌كانی وه‌ک مۆبایل و لاپتۆپ و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌لیكترۆنی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌ هه‌بوو ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی جانتاكه‌یه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م جانتای شانه‌ كه‌ ناوی ڕادیۆسه‌ شێوازی كار كردن پێی زۆر ئاسانه‌ و به‌كارهێنه‌ران به‌ ئاسانی ده‌توانن وایه‌ری ئامێره‌كانی خۆیان له‌ پۆڕته‌كانی سه‌ر باترییه‌كه‌ بده‌ن و وزه‌ی كۆكراوه‌ ڕه‌وانه‌ی ناو ئامێره‌كانیان بكه‌ن.

ئه‌م دیزاینه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌ كه‌ ناوی پۆلین ڤان دانكنه‌ پێشتریش جلێكی دیزاین كردبوو كه‌ یه‌كێک له‌ دیوه‌كانی دره‌وه‌ی ئه‌م جله‌ وزه‌ی خۆری وه‌رده‌گرت و ده‌یكرد به‌ وزه‌ی كاره‌با بۆ بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایل و تابلێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11716

Your Comment

You are replying to: .
captcha