به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان که له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵا له کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ئاماده بوو له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یێک كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: كۆنفرانسی میونشن ده‌رفه‌تێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین كۆمه‌ڵێک دیدار لێره ئه‌نجام بده‌ین. له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێک دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ماک ماسته‌ر ڕاوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا، وه‌زیری به‌رگریی سوید و ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵێک له‌م وڵاتانه ئه‌نجام دا. وه‌ک گوتم كۆنفرانسی میونشن ده‌رفه‌تێكه بتوانین به ئاسانی یه‌كتری ببینین و قسه و گفتوگۆكان ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌یێكی باشمان هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نییه كه بڵێین گه‌یشتووینه‌ته چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا ده‌رگای گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌یه و بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام بێت تاكوو به لانی‌كه‌مه‌وه بتوانین به‌ر له هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک له‌و كێشانه‌ی هه‌یه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه وه‌ک پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تاكوو له‌گه‌ڵیان بگه‌ین به ئه‌نجام".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی دا: "كێشه‌ی نێوان ئێمه و به‌غدا به كارتی گوشار چاره نابێت، پێویسته كێشه‌كانی نێوانمان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره بكرێن و ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانی داناوه و هیوادارین ئه‌و كێشانه‌ی نێوان ئێمه و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كه گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه، چاره‌یان بۆ بدۆزرێنه‌وه. ئێمه تا ئێستایش به‌و هیوایه‌ین كه ده‌توانین چاره‌سه‌ره‌كان بدۆزینه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامیى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره نه‌كردنیان ئاشكرای كرد "له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كێشه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن نه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌توانرێ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا بێته پێشه‌وه. هه‌رێمی كوردستان زۆر جار دووپاتی كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یشی به‌رده‌وام ده‌بێت".
نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و باسانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌مان بوو، له‌گه‌ڵ ئێرانیش وه‌ک دراوسێیێكی ئێمه باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لامان كرد. وا بڕیار بوو له تاران یه‌كتر ببینین به‌ڵام له‌وێ ده‌رفه‌ت نه‌بوو، بۆیه هه‌ر له‌وێ بڕیارمان دا له میونشن یه‌كتری ببینین".
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕای‌گه‌یاند "به‌ڕێز جۆ بایدن ئێستا هیچ وه‌زیفه‌یێكی نییه له ناو حكوومه‌تی ئه‌مریکا، دیدارمان له‌گه‌ڵ جۆ بایدن وه‌ک دۆستێكی گه‌لی كورد بوو كه ده‌خوازن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها خۆیشی نفووزی هه‌یه له ناو پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا. ئێمه بارودۆخه‌كه‌مان بۆ شرۆڤه كرد و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا له ناو پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا ئه‌م كێشانه باس بكات و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ک پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به دۆخى عه‌فرینیش گوتی: "بابه‌تی عه‌فرین بابه‌تێكی ئاڵۆزه و په‌یوه‌ندی به ژماره‌یێک لایه‌نه‌وه هه‌یه له‌وانه ئه‌مریكا، ڕووسیا، توركیا و ئێران و ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دیمستۆرا باس كرد و هیوادارین چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م پرسه بدۆزرێته‌وه به شێوه‌یێک خه‌ڵكی عه‌فرین له‌و پرسه‌دا زیان نه‌بینێت".
سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، نێچیرڤان بارزانی ڕای‌گه‌یاند "كاری ئێمه وه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ک پێشوو و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه و دیدار ده‌كه‌ین. كۆنفرانسی میونشن و كۆنفرانسی داڤۆسیش ده‌رفه‌تێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و بۆمبه‌سته سیاسییه ده‌ربچێت. ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ خۆشبه‌خاته ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی، هه‌رێمی كوردستان له‌و حاڵه‌ته‌ی به مه‌به‌ستی دوای ڕیفراندۆم ده‌رچوووه و وڵاتان هه‌ر وه‌كوو جاران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه په‌یوه‌ندییێكی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت. پێم وایه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر زۆر گرینگ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ک قه‌واره‌یێكی سیاسی له ناو عێراقدا و ئێستا په‌یوه‌ندیی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌رێمی. به‌شداری كردنمان له كۆنفرانسی داڤۆس و كۆنفرانسی میونشن.''
هاوكات گوتی: ''سه‌ردانی ئێمه بۆ ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانمان بۆ لای قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و بۆ فه‌ڕه‌نسا ئه‌مانه هه‌موو یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئێستا ماوه و ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه بتوانین كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كێشه‌كانی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بێگومان له‌مه‌ودوا فۆكووسمان له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌بێت".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment