نوێنه‌ری ئیلام له دیمانه‌یێکی کوردپرێسدا له‌سه‌ر گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی پارێزگای ئیلام ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ماوه‌ی 4 ده‌یه له ته‌مه‌نی شۆڕش تێده‌په‌ڕێت و ژماره‌یێک له به‌رپرسان ئێستاش له قۆناغی دروشمداندا ماونه‌ته‌وه و پشتوێنی هیممه‌ت بۆ کار کردن نابه‌ستن.
ئه‌مینی گوتیشی: ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر دروشم‌دان خه‌سارێکی گه‌وره‌یه که له ده‌وڵه‌ته جۆربه‌جۆره‌کاندا ده‌بینرێت، هه‌ریه‌که و ته‌رکیز ده‌که‌نه دروشمێکی تایبه‌ت و به کرداری هیچیان پێ نییه بیڵێن.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه له هه‌موو که‌رته‌کاندا تووشی کورتهێنان بووین ته‌نها ئیداره و بهڕێوهبهرایهتییێکی تۆکمه و کارامه ده‌توانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات بۆیه‌ش پێویسته ده‌وڵه‌ت مودیرعامه شایسته‌کان به‌کار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بوارێکه‌وه پێشکه‌وتنمان هه‌بێت و ئاراسته کردنی خزمه‌تگوزاریش زیاد بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌یێک بکه‌وێته که‌رتی ئابووری وڵات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment