بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ڕێبەندان محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتیی میونشن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری دیداری گفتوگۆیان کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو دیدارەدا سوپاسی خۆی بۆ یارمەتییەکانی ئێران دەربڕی و باسی کرد لە داڕشتنی پرۆتۆکولێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتگیری خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژارنی مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەربڕی و خوازیاری درێژە دان بە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی هەرێم و کاربەدەستانی عێراقی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان بوو.
نێچیرڤان بارزانی نزیک لە مانگێک بەر لە ئێستا سەردانی ئێرانی کرد بەڵام بە هۆی کورت بوونی ماوەی سەفەرەکەیەوە نەیتوانی لەگەڵ محەمەد جەوارد زەریف کۆ ببێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment