به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی سووریا پاش پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییی خۆیان له شه‌ڕی داعش و کۆنتڕۆڵ کردنی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زراندنی سیسته‌می خۆسه‌ری له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ئاڵدار خه‌لیل سیاسه‌توانێکی به‌رجه‌سته‌ی کوردی سووریا که هاوکات سه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتیی سووریایه و وه‌کوو چه‌تری سیاسیی حیزبه چه‌په‌کانی کوردی سووریا وێنا ده‌کرێت ده‌ڵێت: له ئه‌نجامدا کوردی سووریا سیسته‌می فیدڕاڵی داده‌مه‌زرێنێت و به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی وتوووه: به‌رپرسانی کوردی سووریا له‌سه‌ر پاراستنی سنووره‌کانی باکووری سووریا له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا و ئیداره کردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن کورده‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق کردوووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی کورد ئامانجی دانووستانه‌که‌ش ئه‌وه‌یه لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بێت له نێوان کورد و دیمه‌شقدا که له ئاکامدا ڕێگه به ده‌وڵه‌ت ده‌دات تا ڕاده‌یێک کۆنتڕۆڵی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ر ئێستاش دانووستانی کورد و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا له‌ئارادایه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سووریا هیچ به‌ڵێنێکی به کورد نه‌داوه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می خۆسه‌ری.
به‌و حاڵه‌شه‌وه ئاڵدار خه‌لیل جه‌ختی کردۆته‌وه کورد به کرداری سیسته‌می خۆسه‌ریی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی جێبه‌جێ کردوووه و ئێستاش به‌ره‌و جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی فیدڕاڵی هه‌نگاو ده‌نێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment