قوتابخانه‌ی شاره‌کانی ورمێ، پیرانشار و مه‌ریوان له‌ به‌شی دوانیوه‌ڕۆدا پشوو دران

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 29ی ڕێبه‌ندان بارینی به‌فر و باران له‌ شاره‌کانی ورمێ، پیرانشار و مه‌ریوان بوووه‌ هۆی داخرانی قوتابخانه‌ی ئه‌و شارانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 29ی ڕێبه‌ندان به‌ هۆی بارینی به‌رده‌وامی به‌فر و بارانه‌وه‌ تێکڕای قۆناغه‌کانی خوێندنی به‌شی سیلوانا، سۆمای برادۆست و شاره‌کانی پیرانشار و هه‌روه‌هاش له‌ شاری مه‌ریوانی پارێزگای کوردستان له‌ ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆدا داخراوه‌یه‌.

له‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 27ی ڕێبه‌ندانه‌وه‌ پاڵه‌پستۆیێکی بارین ئاسمانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای گرتۆته‌وه‌ که‌ بارینی به‌رده‌وامی به‌فر و بارانی له‌و پارێزگایه‌ به‌دواوه‌ بوووه‌.

له‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆیشه‌وه‌ بارینی به‌فر له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌وان ورمێ و پیرانشار ده‌ستی پێکردوووه‌ و درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی پێشبینیی که‌شناسیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا؛ بارینه‌کان تاکوو دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11682

Your Comment

You are replying to: .
captcha