به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29ی ڕێبه‌ندان به هۆی بارینی به‌رده‌وامی به‌فر و بارانه‌وه تێکڕای قۆناغه‌کانی خوێندنی به‌شی سیلوانا، سۆمای برادۆست و شاره‌کانی پیرانشار و هه‌روه‌هاش له شاری مه‌ریوانی پارێزگای کوردستان له ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆدا داخراوه‌یه.
له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 27ی ڕێبه‌ندانه‌وه پاڵهپستۆیێکی بارین ئاسمانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای گرتۆته‌وه که بارینی به‌رده‌وامی به‌فر و بارانی له‌و پارێزگایه به‌دواوه بوووه.
له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆیشه‌وه بارینی به‌فر له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌وان ورمێ و پیرانشار ده‌ستی پێکردوووه و درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی پێشبینیی که‌شناسیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا؛ بارینه‌کان تاکوو دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment