ئەمریکا ئیدعا دەکات تورکیا لە عەفرین چەکی کیمیاییی بەکار نەهێناوە

بەشی جیهان- بەرپرسێکی کۆشکی سپی کاردانەوەی بەرانبەر بە ئەو هەواڵانە پیشان دا کە باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن تورکیاوە لە شەڕی عەفرین دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەرپرسێکی کۆشکی سپی گوتوویەتی دوور لە چاوەڕوانییە تورکیا چەکی کیماییی بەرانبەر بە کورد بەکار هێنابێت ئەوەش لە حاڵێکدایە بەرپرسانی کوردی سووریا و پزیشکانی نەخۆشخانەی عەفرین باسی بە کارهێنانی چەکی کیمایییان کردبوو لە لایەن تورکیاوە کە ئاسەوارەکەی بە جەستەی 6 برینداری شەڕی عەفرینەوە بینراوە.

میدیای فەرمیی سووریا و ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریاش بەکارهێنانی چەکی کیمایییان لە لایەن تورکیاوە دژ بە کورد پشتڕاست کردبوەوە بەڵام تورکیا بە توندی ئەو هەواڵەی ڕەت کردۆتەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپییش کە هاوپەیمانی کوردی سووریا و تورکیاشە لەو بارەیەوە بە ئاسۆشیتدپرێسی وتوووە: وێ ناچێت تورکیا لە عەفرین چەکی کیماییی دژ بە کورد بە کار هێنابێت.

ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی گوتیشی: ئاگاداری ئەو هەواڵانە هەم کە لە بارەی بەکارهێنانی چەکی کیمایی و بریندار بوونی هاووڵاتییانەوە دەرکراوە بەڵام نامهەوێت پشتڕاستیان بکەمەوە.

بەرپرسێکی نەخۆشخانەی عەفرین بە ئاسۆشیتدپرێسی وتوووە 6 هاووڵاتیی بریندار هەن کە شەوی هەینی لە گوندی ئارەندیی عەفرینەوە گوازراونەتەوە ئەم نەخۆشخانەیە و نیشانەی غازی کیمیایییان پێوە دیارە و هەناسەیان سوار دەبێت و ڕشانەوەیان لەگەڵە و پێستیان بلۆقی کردوووە.

News Code 11676

Your Comment

You are replying to: .
captcha