کوردپرێس- بەپێی ڕاگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەبۆنەی بەرەوپێش­چوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و سوپاسی بەشداریی تورکیای کرد لە کۆنفراسی بنیادنانەوەی عێراق کە بەم دواییانە لە کوەیت بەڕێوە چوو.
هاوکات عەبادی داوای بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی کرد لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی و ئاڵوگۆڕ کردنی بەرژەوەندییەکان.
لەلایێکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی تورکیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی عێراق دووپات کردەوە و خۆشحاڵیی دەربڕی بەو دەستکەوتانەی کە عێراق بەدەستی هێناون لە سەرکەوتن بەسەر داعش و پاراستنی یەکپارچەییی عێراقدا.
هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە دۆسیەی نەوت و وزە و کێشەی کەمی و نەبوونی سەرچاوەکانی ئاو کرد و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
ڕۆژی هەینی کۆنفراسی ئاسایشی میونخ لەژێر دروشمی "ئاشتی لەبری خۆپڕچەک­کردن، نا بۆ شەڕ" لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵدا، و بە بەشداریی زیاتر لە ٥٠٠ بەرپرسی باڵا لەسەرتاسەری جیهانەوە لەشاری میونخی ئەڵمانیا دەستی بەکارەکانی کرد .
Your Comment