له‌ میونشن شاندی ھه‌رێمی كوردستان و عه‌بادی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كه‌مێک پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میونشن ده‌ستی پێكرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مێک پێش ئێستا له‌ میانی به‌شداری كردن له‌ كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێكرد و به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كێشه‌كانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ په‌راوێزی به‌شداری كردن له‌ كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، له ‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و دیپلۆماتكارانی وڵاتان ئه‌نجام داوه‌ له‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆ بوونه‌وه و باسیان له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر و ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كرد و جه‌ختیان له‌ ھه‌ماھه‌نگیی ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ دوێنێ (هه‌ینی 16ی فێبریوێری) 54مین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداریی نزیکه‌ی 600 سه‌رۆک، سه‌رکرده‌، سیاسه‌تڤان، په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسی جیهان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11661

Your Comment

You are replying to: .
captcha