به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مێک پێش ئێستا له میانی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێكرد و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كێشه‌كانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له په‌راوێزی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی وڵاتان ئه‌نجام داوه له‌وانه له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆ بوونه‌وه و باسیان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كرد و جه‌ختیان له ھه‌ماھه‌نگیی ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرده‌وه.
شایانی باسه؛ دوێنێ (هه‌ینی 16ی فێبریوێری) 54مین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به به‌شداریی نزیکه‌ی 600 سه‌رۆک، سه‌رکرده، سیاسه‌تڤان، په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسی جیهان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment