سالار مه‌حموود: كورد بلۆكی نه‌وتی ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی له‌ ده‌ست دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: كورد بلۆكی نه‌وتی ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی نێوان خورماتوو-كفریی له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدا پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمیان له‌ مه‌ترسیی له‌ده‌ست­دانی ئه‌و كێڵگانه‌ ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یێكی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردوووه‌ "به‌ بیانووی په‌لاماردانی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ناسنامه‌یان نادیاره‌، سوپای عێراق كێڵگه‌ی نه‌وتی (په‌ڵكانه‌)ی كۆنتڕۆڵ كردوووه ‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوووه‌".

ناوبراو گوتی: "چه‌ند كۆمپانیایێكی نه‌وتی بیانی و ناوخۆیی و به‌ ڕێگاپێدانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌به‌رهێنانیان تێدا كردوووه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی تێدایه‌ ناوچه‌ی زیان‌لێكه‌وتووی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس بوون و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نفالكراون".

بلۆكی نه‌وتی په‌ڵكانه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری خورماتوو و ناحیه‌ی جه‌باره‌ و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌یێكی جێناكۆكه‌ و به‌پێی راپۆرتی "سكۆتیا كاپیتاڵ" بڕی 1.58 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ پشكی له‌ 60% دراوه‌ته‌ كۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆم و له‌ 20% پشكی پیت ئۆیڵی توركیه‌ و له‌ 20% پشكی كیپكۆیه‌ "واتا حكوومه‌تی هه‌رێم."

سالار مه‌حموود ده‌شڵێت: "له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ مه‌ترسی ئه‌و هێزه‌ نه‌ناسراوه‌مان له‌سه‌ر ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌كه ‌و پیلانی نیشته‌جێ كردن و دواتر ئاسه‌واره‌ خراپه‌كانی داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌تی شكست‌خواردووی كوردستان به‌ڵام وه‌ک پرسه‌كانی دیكه‌ به‌ ئه‌ركی یاسایی و سیاسی و ئیداری هه‌ڵنه‌سان بۆیه‌ له ‌ئه‌نجامی نابه‌رپرسیارێتی و كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی ئه‌و كێڵگه‌ گرنگه‌ش له ‌ده‌ست درا".

7ی ئه‌م مانگه‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی خورماتوو بۆ پاک‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ چه‌ند جارێک له‌ سنووره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون ده‌ستی پێكرد و ناوچه‌كه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ پاک كرایه‌وه‌.

پێشتر موقه‌ده‌م عه‌بد ئه‌میر حه‌مداوی وته‌بێژی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ خورماتوو كه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كردبوو به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاندبوو: له‌و قۆڵه‌ی كه‌ به‌ هێزه‌كه‌ی ئه‌وان سپێردرا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردوووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌ سه‌ر 5 بیره‌ نه‌وتدا گرتوووه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و چه‌كدارانه‌ سوودیان لێوه‌رگرتوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11653

Your Comment

You are replying to: .
captcha