کوردپرێس- به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی (Clicccar)، خێراییی ئۆتۆمبێله‌که له ماوه‌ی ته‌نها ١.٩٢ چرکه‌دا گه‌یشتوووه‌ته 100 کیلۆمه‌تر/کاتژمێر یان له ماوه‌ی دوو چرکه‌دا توانیویه‌تی ٦٢ میل ببڕێت به‌وه‌ش بوووه خێراترین ئۆتۆمبێلی کاره‌بایی له جیهاندا.
ئه‌و ژماره پێوانه‌یییه‌ی که ئۆتۆمبێلی "Owl" تۆماری کرد له خێراییدا توانیی ئه‌و ژماره پێوانه‌یییه بشکێنێت که پێشتر له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی جۆری "Nio EP9"وه تۆمار کرابوو که له ماوه‌ی ته‌نها ٢.٧ چرکه‌دا خێرایی ١٠٠ کیلۆمه‌تر/کاتژمێری تۆمار کردبوو. هه‌روه‌ها تۆماری خێراییی ئۆتۆمبێلی جۆری"Dodge Challenger SRT Demon"ی شکاندوووه که له ماوه‌ی ٢.٣ چرکه‌دا خێرایییه‌که‌ی گه‌یشتوووه‌ته ١٠٠ کیلۆمه‌تر/کاتژمێر.
یه‌که‌م ئۆتۆمبێلی جۆری "Owl" له شاری فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٧دا به بزوێنه‌رێکی به‌توانای ٢٣٤ ئه‌سپی نمایش کرا به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه‌ی گۆڕانکاری تێدا کراوه و بزوێنه‌ره کاره‌بایییه‌که‌ی به توانای ١٠٠٠ ئه‌سپ دروست کراوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment