به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و داهێنانه نوێیه‌ی ژاپۆن ئه‌و قسه و گفتوگۆیانه‌ی گه‌رمتر کرد که سه‌باره‌ت به داهاتووی مرۆڤ یاخود کۆتاییی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌کرێت. ئه‌و بیرۆکه‌یه گه‌ر به‌راورد بکرێت به لایه‌نی مرۆیی له مرۆڤدا پێده‌چێت که‌مێک مه‌ترسیدار بێت به‌ڵام ئه‌و ڕۆبۆته‌ی که بڕیاره گه‌شتی هه‌واڵه‌کان له ژاپۆن پێشکه‌ش بکات به گوته‌ی داهێنه‌ره‌که‌ی ته‌مه‌نی ئیریکا ٢٣ ساڵه ئه‌وه‌ش به ده‌موچاو و قژ و ده‌ربڕینه‌کانی ده‌موچاوییه‌وه دیاره و وه‌ک مرۆڤی ئاسایی ده‌رده‌که‌وێت.
هیرۆشی ئیشیگۆر وتیشی: به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی که پێی دراوه له بواری هۆشمه‌ندی پیشه‌سازییه‌وه له توانایدایه لاساییی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا قسه بکات و له کۆتاییشدا گه‌شتی هه‌واڵه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆڕناڵی ئه‌مریکا ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که ئیشیگۆر له‌سه‌ر ئیریکا تاقی ده‌کاته‌وه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوودا جۆرێک له سۆزداری و خواسته جیاجیاکانی مرۆڤ ده‌رببڕێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment