به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێک بۆ یۆرۆنیووز ده‌ڵێت: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ئاماده بوونی خۆی له سووریادا درێژ بکاته‌وه و نیازی وای نییه له سووریا بکشێته‌وه. ئه‌م ئاماده بوونه‌ش که بانگهێشتی حکوومه‌تی سووریا یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له پشته‌وه نییه نایاسایییه.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌کات ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان دووباره بکاته‌وه.
لاڤرۆڤ ئه‌مریکا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که ناوچه‌یێکی سووریای له‌و وڵاته جیا کردۆته‌وه و سه‌روه‌ریی کۆماری عه‌ره‌بیی سووریای پێشێل کردوووه و حکوومه‌تێکی ناوچهییئاسای پێکهێناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌مریکا له مانه‌وه له سووریا ڕوونی ده‌کاته‌وه: ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ر چه‌شنێک بوووه به یارمه‌تیی کورده‌کان ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له سووریا دامه‌زرێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment