بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکایەتیی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەSNNی ڕاگەیاند: وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە سەردانەکەی چەند رۆژی رابردویدا بۆ ھەولێر، جەختی لەسەر بەردەوام بوونی ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە کردۆتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە ئەڵمانیا ھاوکاری کردنی ھێزی پێشمەرگە لەرووی پێدانی چەک و مەشق و ڕاھێنانەکانی ڕاگرتبێت و وتیشی: ئەو قسانەی لێرە و لەوێ باسدەکرێن، ھیچ بنەمایەکی ڕاستیان تێدا نییە.
ڕاشیگەیاند: ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەشدارە لە ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە ھاوشانی ئەمریکا و بەریتانیا.
Your Comment