ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا دژ بە بەشی ماڵیی جەماعەتی گولەن

بەشی تورکیا- هێزی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا بە فەرمانی دادستێنی کۆماریەتی ئەو وڵاتە لە ٨ پارێزگا بە ئەنقەرەشەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دەست پێکردووە دژ بە بەشی دابینکاریی ماڵیی جەماعەتی گولەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغان باس لەوە دەکات بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکی پۆلیسی تورکیاوە وەدەست هاتوون، هێزی دژە تیرۆری پۆلیس بە فەرمانی دادستێنی کۆماریەتی تورکیا لە ئەنقەرە و ٧ پارێزگای دیکەی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان دەست پێکردووە دژ بە بەشی دابینکاریی ماڵیی جەماعەتی گولەن.

بەپێی زانیارییەکان تاوەکوو ئێستا ٥٢ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لە بەشە دابینکاریی ماڵی بۆ جەمائەتی گولەن دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11632

Your Comment

You are replying to: .
captcha