بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سپووتنیکی ڕووسیا وتی لیژنەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەی کوەیت باسیان لە پێداویستییە ژێرخانییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەریبڕی: حکوومەتی فیدراڵ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکوو ئێستا هیچ بووجەیێکی بە هەولێر نەداوە و مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتیش هەر نەدراوە.
دزەیی جەختی لەوە کردەوە هەموو پرۆژەکانی هەرێم لە بواری خزمەتگوزاری، ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان، تەندروستی و ڕاهێنان و کشتوکاڵ بەهۆی نەبوونی بووجەوە ڕاوەستاون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment