ئەنقەرە لەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە پێشنیازێک دەداتە واشنتۆن

بەشی جیهان- بەرپرسێکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە پێشنیازی کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات داوەتە واشنتۆن و لە بەرامبەردا هێزە تورکی و ئەمریکییەکان لە شاری منبج جێگیربن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاوی کردەوە، ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە، ئەمریکا تاوتوی پێشنیازەکەی ئەنقەرە دەکات کە ئەمڕۆ دراوەتە ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی سەردانەکەی بۆ تورکیا.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە و دوور لە چاوی میدیاکان کۆ بوووەوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان بەڕوونی چاوەڕوانی و کارە لە پێشینەکانی وڵاتەکەی لەبارەی عێراق و سووریا و شەڕی دژی تیرۆرەوە بە ڕێکس تیلەرسن وتوووە.

بەپێی سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و بەرهەمدار بوووە و تیلەرسن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاشکۆ بوویەوە.

هاوکات دوێنێ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ نوورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردوووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتی کردنی داعش لە سووریا، وەک ئاماژەیێک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.

News Code 11627

Your Comment

You are replying to: .
captcha