پاش یەک ساڵ زیندان، ده‌نیز یوجه‌ل ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانیایی لە تورکیا ئازاد كرا

بەشی تورکیا- په‌یامنێری رۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانی، ده‌نیز یوجه‌ل، كه‌ بوووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا، ئازاد كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سی و دووهەمین دادگای قورسی ئیستانبوڵ، ئه‌و سكاڵانامه‌یه‌ی وەرگرت كه‌ له‌باره‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانی، ده‌نیز یوجه‌ل ئاماده‌ كرابوو و تیایدا دوای تا 18 ساڵ زیندانی كردنی كرابوو. - دادگا بڕیاری دا به‌ ئازادكردنی یوجه‌ل.

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ته‌واو كرد كه‌ له‌باره‌ی ده‌نیز یوجه‌ل به ‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌ كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.

له‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌ كۆتاییی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ كرابوو داوا كرا ده‌نیز یوجه‌ل به ‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" و "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینە و دوژمنایه‌تی" سزای زیندانی له‌ چوار ساڵه‌وه‌ تا 18 ساڵ بدرێت.

32ـه‌مین دادگای قورسی ئیستانبوڵ، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌نیز یوجه‌ل ته‌واو كرد و بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرد.

ده‌نیز یوجه‌ل به‌تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" له‌ 27ی شوباتی 2017 ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ گرتووخانه‌ی سیلیڤری زیندانی كرا.

News Code 11623

Your Comment

You are replying to: .
captcha