روونكردنه‌وه‌ی جێمس ماتیس له‌باره‌ی توركیا

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ڕای‌گەیاند: ناتۆ و ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن له ‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌‌كانی توركیا و پێم وایە زەمنیەیێکی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ تورکیا بەڵام چەند خاڵێک هەیە کە هاوڕا نین لەسەریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جێمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکدا گوتوویەتی: دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له‌ بڕۆكسل، ماتیس كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی رێكخست و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ سنووری توركیا-سووریا پشێوی هه‌یه‌ و ناتۆ و ئه‌مریكا كاریان كردوووه‌ له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌ شه‌رعییه‌كانی توركیا.

ماتیس باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه‌ن و گوتی: "پێم وایە زەمنیەیەکی هاوبەشمان هەیە. بەڵام چەند خاڵێک هەیە کە لەسەریان هاوڕا نین".

ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو كه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی داویەتی به‌ 29 وڵات به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كار كردن بۆ هاریكاری.

News Code 11620

Your Comment

You are replying to: .
captcha