کوردپرێس- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە کۆتاییی سەردانەکەی بۆ بەیروت ڕایگەیاند "بە هیچ شێوەیێک چەکی قورسمان نەداوە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل بۆیە هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە تا لێیان بسێنینەوە''.
ئەو لێدوان و جەختکردنەوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی تۆمەتەکانی تورکیادایە کە ئاراستەی واشنتۆنی دەکات، گوایە چەکی قورسی داوە بە یەپەگە.
ماوەی ٢٧ ڕۆژە سوپای تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنە سورییە هاوکارەکانی هێرشیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە کوردستانی سووریا دەست پێکردوووە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ نوورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردوووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتی کردنی داعش لە سوریا، وەک ئاماژەیێک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.
Your Comment