کوردپرێس- بەگوێرەی میدیای تورکیا، کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیا بەڕێوە چووە و ماوەی سێ کاتژمێر و ١٥ خولەک درێژەی کێشاوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا، "کۆبونەوەکە ئەرێنی و بەرهەمدار بوووە".
بڕیاریشە تیلەرسن هەینی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبێتەوە.
پێش کۆبوونەوەشی لەگەڵ ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵاتی لوبنانەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ جۆرە چەکێکی قورسی نەداوە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" تا لێیان وەربگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردوووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتیڕکردنی داعش لە سووریا، وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.
Your Comment