داوامان لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا کردووە واز لە پشتیوانیی پەیەدە بهێنن

بەشی تورکیا- نوورەدین چانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ جەیمز ماتیز وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای‌گەیاند: داوامان لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا کردووە واز لە پشتیوانییەکانیان بۆ پەیەدە بهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوورەدین چانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ جەیمز ماتیز وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای‌گەیاند: لەو دیدارەدا جەختمان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە یمکانی نییە پەکەکە لە پەیەدە و یەپەگە جیاواز بێت و ئەو دوو گرووپە لە یەک ناوەندەوە ڕێبەری دەکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەس کرد تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە پەیەدە و یەپەگە بووە و وتیشی: داوامان لە وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە کۆتایی بە پشتیوانییەکانیان لەو گرووپە بهێنن. چاوەڕوانی ئەوەش لە ئەمریکا دەکەین لە پرسە ئەمنییەکاندا پشتی تورکیا بگرێت و هەندێک لە ژێنراڵە ئەمریکییەکانیش لەو وتەگەلێک کە دژ بە ئاسایشی تورکیایە دوورەپەرێزی بکەن چوونکە ئەو وتانە لەبری ئەوەی پێوەندییەکان چڕ بکەنەوە کاریگەریی نەرێنییان دەبێت.

پاشان وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوەش کرد یەپەگە ئێستا پێوەندیی لەگەڵ داعش هەیە و ژمارەیێک لە چەکدارەکانی داعشی بەکارهێناوە. پەیەدە چەکدارەکانی داعشی ئازاد کردووە و ئەڵبەت ئەمەشمان بە ئەمریکا وتووە. بەڵام جەنابی ماتیز جەختی لەوە کردۆتەوە کە شتێکی وەها مومکین نییە و پەیەدە دەزانێت ئەگەر دەست لەو کارە بدات ئەوا دواهەم کاریان دەبێت و هەر بۆیەش ئەو کارە ڕیسکێکی زۆری بۆ ئەوان هەیە.

سەرچاوە: هواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11614

Your Comment

You are replying to: .
captcha