وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تورکیا

بەشی تورکیا- ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک‌کۆماری تورکیا و هاوتا تورکەکەی لەژێر چاوەدێریی توندی ئەمنی گەیشتە فڕۆکەخانەی عەسەن بوغای ئەنقەرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغانی تورکیا بڵاوی کردەوە کە سەروسەعاتێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک‌کۆماری تورکیا و هاوتا تورکەکەی لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گەیشتە فڕۆکەخانەی عەسەن بوغای ئەنقەرە و بڕیار وایە ئەمشەو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک‌کۆمار و سبەینێش لەگەڵ مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.

هەندێک لە میدیاکان باس لە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لەلایەن پاسەوانەکان و پۆلیسە ئەمریکییەکان و پشکنینی هەواڵنێرانیان کردووە و لەو حاڵەتە ڕەخنەیان گرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11613

Your Comment

You are replying to: .
captcha