بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی تۆمەتبار کردنی بە قووڵ کردنەوەی کێشەی تائیفی لە عێراق و چەوساندنەوەی کورد و سوننە، مالیکی گوتی ئەو قسانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی ساختە و ڕەش کردنەوە، کە هەندێک بازنەی دووژمنی عێراق و ئەزموونە دیموکراسییەکەی ئەنجام دەدەن.
مالیکی وتیشی: ئەو لایانەنە پێشتر قسە و چیرۆکی نا واقیعیان باس کردووە، بۆ خزمەت کردن بە پرۆژەکانیان، کە هەوڵیاندا لە عێراق جێبەجێی بکەن و کاری تێکدەدرانە و خراپ ئەنجام بدەن.
مالیکی ئاماژەی بە پەیوەندیی و هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان دەکات لە کاتی هاتنی داعش و دەڵێت لەگەڵ فراوان بوونی ئەوەی هێرشانەی، کە رووبەڕووی وڵات بوونەوە، بەڵام کاتێک رێکخراوی داعشی تیرۆریست هەڕەشەی چوونە هەولێری کرد لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا، هاوکاری و پاڵپشتی سەربازی و فڕۆکەی سەربازییمان رەوانەکرد.
لەبارەی ئەگەری هاوپمانێتی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ کورد و سوننە لە دوای هەڵبژاردن، مالیکی دەڵێت "دەوڵەتی یاسا پەیوەندییێکی باشی لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان هەیە. ستراتیژمان لە ئەنجامدانی هاوپەیمانێتییەکان هاوڕێک بوونە لەگەڵ ئەو پڕۆژەی کە دەستمان پێکردووە بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە و زۆرینەی سیاسی، پێش هەڵبژاردن هاوپەیمانیمان لەگەڵ فراکسیۆنە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکانی تەونی نیشتمانی هەیە و دوای هەڵبژاردنیش ئەو هاوپەیمانێتییە فراوانتر دەکەین.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment