بریتانیا به‌فه‌رمی دان به‌ بڕوانامه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌نێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وڵاتی بریتانیا به‌فه‌رمی دان به‌ بڕوانامه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌نێت و زانكۆكه‌ش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بریتانیا ده‌بێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆی سلێمانی، له‌ زانكۆكانی بریتانیا درێژه‌ به‌ خوێندنی باڵا بده‌ن.

کوردپرێس:

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشچونی پێگه‌ و ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی و فراوانبونی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی زانیاری بۆ دانپێدانانی نیشتمانی له‌ وڵاتی بریتانیا، زانكۆی سلێمانی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی زانكۆی سلێمانی، رێگه‌ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كه‌ی خۆشده‌كات، تا له‌زانكۆكانی بریتانیا درێژه‌ به‌خوێندنی باڵا بده‌ن.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، زانكۆی سلێمانی سوپاسی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا و به‌تایبه‌ت كاروان جه‌مال تاهیر كردوه‌ بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌یاندا.

News Code 1161

Your Comment

You are replying to: .
captcha