ئاماری نوێی پەکەکە لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌-باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌، ئاماری پێنج رۆژی رابردووی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌وڵه‌تی توركیا 20 (بیست) جار ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كردووه‌.

کوردپرێس:

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "هێزه‌كانیان له‌ بۆردومانه‌كانی توركیا، سه‌لامه‌ت بوون و له‌ ئۆپراسیۆنی چیای گاره‌ شكستیانپێهێنان".

له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانیشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتژمێر 11:10 خوله‌كی رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا دوجار ناوچه‌ی مێرڤانۆسی هه‌رێمی ئاڤاشینیان بۆردومان كرد، هه‌روه‌ها كاتژمێر 11:00 تاوه‌كو 1:00ی شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه‌ش، شه‌ش جار گوندی دێریكی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی چه‌مانكی دهۆكیان بۆردومان كرد.

هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كاتژمێر 1:40 خوله‌كی شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، دوو جار گوندی كانینی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامیدێیان بۆردومان كرد، هه‌روه‌ها كاتژمێر 2:00ی هه‌مان شه‌و، دوو جار ده‌وروبه‌ری ڕوباری زاپیان بۆردومان كرد، له‌هه‌مان كاتژمێریشدا، دوو جار ناوچه‌ی كاری هه‌رێمی زاپیان بۆردومان كرد.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌په‌گه‌ باسی له‌وه‌كرد، كاتژمێر 9:20 خوله‌ك تاوه‌كو 9:30 خوله‌كی 24ی شوبات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، ناوچه‌ی سێرێ مێتینای هه‌رێمی مێتینایان بۆردومان كرد، له‌هه‌مانرۆژدا و له‌كاتژمێر 12:00 بۆ 12:30 خوله‌ك گرده‌كانی ساڤاش، زێرگڵ، هیوا، كه‌ناراوه‌كانی گوندی كۆزل، گوندی بێپالان، گوندی كالاتۆكا و گوندی توتمی بناری قه‌ندیل بۆردومان كران.

راشیگه‌یاند، كاتژمێر 12:30 خوله‌ك تاوه‌كو 1:50 خوله‌كی رۆژی 24ی شوبات، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، ڕوباری لۆلان، گردی به‌ربیزه‌ینه‌ و ناوچه‌ی گۆشینی خواكوركیان بۆردومان كرد ‌و له‌ كاتژمێر 10:00ی هه‌مان رۆژ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری ڕوباری لۆلانیان بۆردومان كرد.

News Code 1160

Your Comment

You are replying to: .
captcha