به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ BBC تورکی ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا به نهێنی گه‌مارۆی به سه‌ر تورکیادا سه‌پاندوووه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: كاری ئێمه له ئێستادا عه‌فرینه. عه‌فرینیش بواری فراوان بوونی نییه. هه‌مووی ڕووبه‌رێكی 3 هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تری دووجایه واتا له دوو هێنده‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات كه‌متره. درێژایی و پانتاییی جوگرافیاکه‌ی دیاره. له‌باره‌ی بازنه‌یێکی 65 بۆ 70 کیلۆمه‌تری قسه ده‌که‌ین به‌ڵام ئێمه له‌م ڕووبه‌ره‌دا 135 كیلۆمه‌تر سنوورمان هه‌یه و هه‌موو مه‌ترێكی له مه‌ترسیدایه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئێره پاک ده‌كه‌ینه‌وه. له ناتۆ به‌یه‌كه‌وه‌ین. هاوبه‌شی ستراتێجین. هاوپه‌یمانین. له وڵاته‌كه‌ماندا بنكه‌تان هه‌یه. ئه‌وه‌نده ساڵه هاریكاریمان هه‌یه و له كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه له‌ئارادایه ده‌بینین كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا ده‌ست له‌ناوده‌سته. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ئه‌مریکا به نهێنی گه‌مارۆی به سه‌ر تورکیادا سه‌پاندوووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتیشی: له ڕۆژئاوای فورات له مه‌نبج، یان ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و هه‌ر شوێنێكی دیكه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی تیرۆر بۆ سه‌ر ئێمه دروست بێت، بێ دوودڵی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه. ئه‌مریكا ئامانجی ئێمه نییه، به‌ڵام ئه‌مریكا بكه‌وێته پێش ڕێکخراوی تیرۆرستی و له‌وه زیاتر دژی ئێمه بیانپارێزێت، ئه‌وكاته كاره‌كه ده‌گۆڕێت. سه‌دا 90ی ئه‌وانه‌ی له مه‌نبج ده‌ژین عه‌ره‌بن. ڕێكخراوی تیرۆریستی له‌وێ چ كارێكی هه‌یه؟ كێشه‌ی ئاسایشیشی نییه. ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی له دژی توركیا ئه‌مانه له‌وێ ڕاگیراون، ئێمه‌ش ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment