بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ فراکسیۆنە کوردییەکان جارێکی دیکە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کردووە، خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاساکە لە ھۆڵی پەرلەمان دەستی پێکرد.
کاوە محەمەد، دەڵێت ئێمە پێشتر تێبینیەکانی خۆمان وەکوو فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناردووە، جگە لە ئێمە سوننەکانیش تێبینیان ھەبووە، لە ھەمان کاتدا کە تێبینیەکانی کورد لە بەرچاو نەگیراوە.
باسی لەوەش کرد، لەم قۆناغە دا کە خوێندنەوەی دووەم کرا، ئەوان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان قسەیان کردووە،"بەھەموو لایەنەکانمان ڕاگەیاندووە، کە ئێمە بەھیچ شێوەیێک دەنگ بەم بابەتە نادەین، سوننەکانیش بەڵێنی ئەوەیان داوە ئەگەر تێبینیەکانیان بەرچاو نەگیرێت لە ناو لیژنەی دارایی ئەوانیش ڕێگە نادەن.
بەوتەی کاوە محەمەد، دوێنی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، ھەرلایەنێک تێبینییەکانی خۆی لە سەر پڕۆژە یاسای بودجە بڵێت، بۆ ئەوەی لە ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی جێگیر بکرێت،ھەر کاتێک ھاتە سەر دەنگدان، ئەو تێبینیانە جێگیر نەکران ئەو کاتە دەنگ نادرێت بەو پڕۆژە یاسایە.
کورد داوا دەکات پشکی ھەرێمی کوردستان، لە بودجەدا بۆ سەدا ١٧ زیاد بکرێت، کە ئێستا بۆ سەدا ١٢.٦٧ کەم کراوەتەوە و تا ئێستا ئەو داواکارییەی کورد جێبەجێ نەکراوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment