به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دان کۆتس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکدا که ئاراسته‌ی سێنای ئه‌و وڵاته کراوه، گرووپی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به باڵی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌زانێت.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌و گرووپه ده‌یه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باکووری سووریا ڕابگه‌یێنێت به‌ڵام ڕووسیا، ئێران و تورکیا ڕێگری له‌و کاره ده‌که‌ن.
ناوبراو له ڕاپۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "وێ‌ده‌چێت گرووپی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل- میلیشیا سوورییه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)- هه‌وڵه‌کانیان بۆ جۆرێک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری چڕ کردۆته‌وه به‌ڵام به‌ره‌وڕووی ڕێگرتنی ڕووسیا، ئێران و تورکیا ده‌بنه‌وه."
ئه‌و ڕسته کورته له ڕاپۆرتی 28 لاپه‌ڕه‌ییی کۆتس له‌ژێر ناوی "لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان" ڕه‌نگدانه‌وه‌یێکی به‌ربڵاوی له میدیاکانی تورکیادا بوووه. حکوومه‌تی تورکیا ماوه‌یێکه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که YPG باڵی سووریی PKK و گرووپێکی تیرۆریستییه به‌ڵام ئه‌مریکا باوه‌ڕێکی وای نییه و ئه‌و بابه‌ته ته‌نگه‌ژه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره- واشنتۆنی لێکه‌وتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment