به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیره‌ت عه‌بدولڕه‌حمانۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کازاخستان ڕای‌گه‌یاند: خولی تازه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه له مانگی فێبریڤێریدا به‌ڕێوه ناچێت.
عه‌بدولڕه‌حمانۆف وتی: "نۆهه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه له ژێر بابه‌تی سووریا که بڕیار بوو له مانگی فێبریڤێریدا به‌ڕێوه بچێت، تا کاتی دیاری کراو دوا خرا."
ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌گه‌ر هه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یوه‌ند له مانگی مارچی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێشتاکه کات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌که دیار نه‌کراوه. نۆهه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه پاش کۆبوونه‌وه ئاماژه‌پێکراوه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت."
لیژنه‌کانی تورکیا، ڕووسیا و ئێران وه‌کوو سێ وڵاتی زامنی ئاگربڕ له سووریا له کۆتاییی خولی هه‌شته‌می کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه له ڕۆژانی 21 و 22ی دیسێمبێری 2017 ڕێککه‌وتن که نۆهه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه له ناوه‌ڕاستی مانگی فێبریڤێریی 2018 که ئێستا له چوارده‌هه‌مین ڕۆژیداین، به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment