به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که له ڕابردوودا ئێمه جه‌ختمان کردۆته سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی چاکسازییه‌کان و باشتربوونی دۆخ له هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام هه‌ولێر درێژه‌ی داوه به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی خۆی.
ناوبراو زیادی کرد: له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی دۆخه ناوخۆیییه‌کان له هه‌رێم، دۆخه‌که به هۆی دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان شڵه‌ژاو ده‌بێت.
هاشم جه‌ختی کرد که ئێستا ده‌وڵه‌ت له سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا حوکمڕانی ناکات به‌ڵکوو ته‌نها هێزه چه‌کداره‌کان له هه‌رێمدا حوکمڕانی ده‌که‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هاووڵاتییان چیتر باوه‌ڕیان به پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌مێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment