فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مریکا تانکێکی ڕووسیای له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خسته‌ خواره‌وه‌

به‌شی سووریا- تانکێکی هێزه‌ ئه‌مه‌گداره‌کان به‌ حکوومه‌تی سووریا که‌ بنکه‌ و باره‌گای هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریای ده‌کرده‌ ئامانج له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانیی ئه‌مریکاوه‌ تێک شکێندرا و ئه‌و کاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ڕووسیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاند: فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مریکا تانکێکی T-72ی سه‌ر به‌ گرووپه‌ ئه‌مه‌گداره‌کان به‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای کردۆته‌ ئامانج و تێک شکێندراوه‌.

به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئه‌و کاره‌ به‌رگریی له‌ خۆ بوووه‌ و له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی ئه‌و تانکه‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئه‌نجام دراوه‌.

له‌و ڕووداوه‌دا‌ سێ سه‌رنشینی ئه‌و تانکه‌ کوژراون به‌ڵام هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کورد خه‌سارێکیان به‌ر نه‌که‌وتوووه‌.

ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: هێزی هاوپه‌یمانان پێش هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌و تانکه‌ له‌ ڕێگای هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌کانیان له‌باره‌ی خۆبواردن له‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی گفتوگۆیان کردبوو.

ئه‌رکانی سوپای ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ دووهه‌مین هێرشی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌د بوووه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی داهاتوودا.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11562

Your Comment

You are replying to: .
captcha