ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی ھه‌رێم بانگھێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی ھه‌رێم بانگھێشتی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت و داوای ڕوون‌کردنه‌وه‌یان لێده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرته‌که‌ی دیلۆیت و که‌موکوڕییه‌کانی بواری نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستاندا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرای کرد ئه‌وان داوای بانگھێشت کردنی ئه‌نجومه‌نی ھه‌رێمی نه‌وت و گازیان کردوووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ که‌ ھاوکات جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانیشه زیاتر ده‌ڵێت: "چه‌ندین که‌موکوڕی له‌ داھاته‌کان و ھه‌روه‌ھا له ڕاپۆرته‌که‌ی دیلۆیتیش هه‌یه‌. ئێستاش دۆخی ئابووریی خه‌ڵک زۆر خراپه‌ و پێویستمان به ‌ڕوونکردنه‌وه‌ ھه‌یه‌".

له ‌وه‌ڵامی ئه‌و داواکاری و پێشنیازه‌دا، جه‌عفه‌ر ئیمینیکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕای‌گه‌یاند: "به ‌حزوری داوا له‌ سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت کراوه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی ھه‌رێمی نه‌وت و گاز ئاماده‌ بن و بێنه‌ په‌رله‌مان و ڕوون کردنه‌وه‌ی پێویست بده‌نه‌ په‌رله‌مان".

ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه‌: "سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و ھه‌ندێک ئاماده‌کاری ماوه ‌و له ‌ئاینده‌یێکی نزیکدا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ زانیاریی پێویستیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ھه‌بێت".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11560

Your Comment

You are replying to: .
captcha