به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاكان سه‌عید پارێزگاری که‌رکووک به وه‌كاله‌ت له په‌راوێزی كۆنگره‌ی كوێت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق كه 12ی فێبریوێریی 2018 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوووه: "ئه‌م مانگه هه‌نارده كردنی نه‌وتی که‌رکووک بۆ شاری كرماشانی ئێران ده‌ست پێده‌كات."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه: ده‌ست پێكردنی هه‌نارده كردنی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له نێوان هه‌ر دوو وڵات ئیمزا كراوه.
ڕاكان سه‌عید ئاشكراشی كردوووه: به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه بڕیاره ڕێژه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی که‌رکووک بۆ ئێران بگاته 60 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
پارێزگاری كه‌ركووک به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه بڕیار بوووه ڕێکكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێران و عێراق بۆ هه‌نارده كردنی نه‌وتی که‌رکووک له مانگی جانیڤێریی ئه‌مساڵدا بچوایه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه دوا خرابوو.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment