به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه 13ی فێبریوێری) فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانی سوپای تورکیایان له جۆری (به‌یراقدار) له میحوه‌ری گوندی قوده‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆ خستۆته خواره‌وه.
ئه‌و جۆره فڕۆکه ناسراو به بهیراقداره و یه‌کێکه له پێشکه‌وتووترین فڕۆکه‌ی چاودێریی تورکیا و ھه‌ڵگری دوو مووشه‌کی ئاراسته‌کراوه که له ڕێگای مانگی ده‌ستکردی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای تورکیاوه ئاراسته ده‌کرێت و له کۆمپانیایێکی سه‌ر به سه‌لجووق به‌یراقدار زاوی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دروست ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment