ئەمریکا بەنیازە لە سنووری عێراق و ئێران بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەلئەخبار باسی ئەوەی کردوووە ئەمریکا بەنیازە بنکەی سەربازی لە نزیک ناوچەی "ئیمام وەیس" لە نزیک سنووری عێراق و ئێران دابمەزرێنێت و ئامانجەکەشی ئەوەیە ڕێگری بکات لە دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەمریکا دەمێکە بەرنامەی داڕشتوووە بۆ دامەزراندنی بنکەیێکی سەربازی لە نزیک ناوچەی ئێمام وەیس و ئامانجەکەشی ئەوەیە ڕێگری بکات لە دزە کردنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان لە جەلەولا، سەعدیە و مێقدادیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوووە نەخشەکەی ئەو بنکە سەربازییە دەری دەخات کە ئەمریکا بەنیازە لەو ناوچانەدا کە حەشدی شەعبیی تێدایە بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت.

ئەوی ڕۆژنامەیە نووسیویشیەتی: بنکەی سەربازیی قەیارە لە پارێزگای سەڵاحەدین و حەویجە و بنکەیێکیش لە نزیک تەلەعفەر دوو نموونەی ئەو بنکە سەربازییانەن کە ئەمریکا بە نیازی ڕێگری کردن لە دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دایمەزراندوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11520

Your Comment

You are replying to: .
captcha